🔥ڕەفیقان، ڕۆژی کوردانە، بەهارە، جەژنی نەورۆزە
بە دڵ لێتان دەکەم لەم ڕۆژەدا، من جەژنە پیرۆزە🔥
م: #هێمن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هاوڕێیانی خۆشەویستم نەورۆز و نوێ بوونەوەی ساڵ و ھاتنی وەرزی سروشت و جوانی لە ئێوە و بنەماڵەی بەڕێزتان #پیرۆز_بێت.
هیوادارم ئەمساڵ، ساڵی دوور لە ھەرچی ناخۆشی، شەڕ و کێشە بێت و ھەروەھا ساڵی بەدیهاتنی ئاواتەکانی ئێوە و بنەماڵە و گەلی کورد بە گشتی بێت،
#نەورۆز ھێمایەک بۆ نوێ بوونەوە و گۆڕان لە هەموو بەشەکانی تایبەت بە خۆمان و کۆمەڵگا بە گشتییە، هیوادارین بە وزەیەکی بەرز و ئامانجێکی ڕوونەوە، هەنگاوەکانمان پتەوتر بەرەو ژیانێکی تاک و کۆمەڵایەتی باشتر هەڵبگرین و لە گەڵ کەڵکی زیاتر بۆ خۆمان، بێ کەڵک بۆ نەتەوە و کۆمەڵگاکەشمان نەبین.
بە ئاواتی سەرکەوتنی هەرچی زیاتر لە پلەکانی ژیان و ڕۆحێکی بەرز بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانتان...
لە کۆتایی دا بۆ باشتر بوونی #بەرتەونانە کاناڵەکەی خۆتان :
#ڕەخنە
#پێشنیار
چیتان هەیە بینووسن 😉
@Perlasheztelegram.me/joinchat/Ac-ddjwbPByU52dX6O12_A