- ئەی بە قوربان ئەو کچە جوانە. هانە گیان بووکە نازارەکەی خۆمە!
سیروان سەیرێ ناوچاو پەروین خێزانی کرد، بەڵام هیچی نەوت.
کاتێ گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، تووڕە بوو:
- ژنەکە بۆ خاتری خوا واز لەوکچە داماوە بێنە. کەم بە بووک خۆت بانگی بکە. هانە منداڵ دوێکەیە. دە ساڵ تەمەنییە.
- بەشکم بە کچێ باشی نەزانی! ئەمە نەبێت برازای خۆمە، هەزار ماشەڵڵا لە باڵا و جوانی و عەقڵ و فام، وێنەی نییە!
- کورە خۆ من نەموتووە خراپە! هانە و ئامانج مناڵن. ئێمە کەی ئەتوانین بۆ داهاتوویی ئەوان بڕیار بدەین؟
پەروین لە سەر بەزم خۆی بوو. لە هەموو میوانی و دانیشتنێ هانەی بە بووک خۆی بانگ ئەکرد. ئەویش ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر و گەورەتر ئەبوو و ئەو بانک کردنەی پوورکی پێ خۆش بوو.پاش ماوەیەک قاو کەوتە ناو خزم و کەس و هەموو هانە و ئامانجیان بە دەزگیران ئەزانی.
سیروان بەو کارە ڕازی نەبوو. لەوە ئەترسا ئەم قەومییە سەر نەگرێت و دواڕۆژ دڵێشان درووست ببێت. هانە بە هەڵسوکەوتیدا خۆشحاڵ دیار بوو. بەو تەمەنە کەمەوە..
ناوی پەڕتووک ؛ دەزگیران
نووسەر؛ سەید نەعمان بەرزگەر
خوێندنەوە؛ چرۆ مەریوان
مۆنتاژ؛ ناسر عبدوڵڵاهی
پێکاتوو لە 9بەش@avindaripartok