پێنووس گراف


Гео и язык канала: Иран, Фарси
Категория: Дизайн


| پێگەی هونەری و ئەدەبی پێنووس
| پێنووس، دڵۆپێک لە دەریای هونەری جوانی کوردی
| پەیوەندی : @esnnamo

Связанные каналы

Гео и язык канала
Иран, Фарси
Категория
Дизайн
Статистика
Фильтр публикаций


بڵێ بەو ئاشنایە: بێ چرایە شامی من بێ ڕووت

نەسیمی سوبحدەم! شەبگیریێ تا ئەسکەلەی بێرووت
بڵێ بەو ئاشنایە: بێ چرایە شامی من بێ ڕووت
بە هیچ ئینسانی کامیل هیچ نییە سەربەستە و پابەند
خەڵاتی عیشقە مەحوی من کە سەرقۆتینم و پێ ڕووت


| مەحوی


| @penuvs | پێنووس گراف |

#مەحوی #شێعر #هۆنراوە


بیمارم و دیداری تۆ دەرمانی منە
بێ پرتەوی ڕووت زەمانە زیندانی منە
ئەم دەردە نەبەخشی بە کەس یا ڕەب
دەرد و غەمی دووری کە لەسەر جانی منە

| خادیم


| @penuvs | پێنووس گراف |

#خادیم #شێعر #هۆنراوە


دڵ بەبێ تۆ ماوەتۆ بێ شەوق و نوور
عاجز و مات و حەزین و بێ سروور
حەیفە قەسری تۆ بمێنێتۆ بەبێ
نەزم و گوفتاری غوڵامی بێ قسوور

| ناری


| @penuvs | پێنووس گراف |

#ناری #شێعر #هۆنراوە


خۆزگە بەو ڕۆژە کە لەو مەنزڵە وێرانە دەڕۆم
وەکوو مەل لەو قەفەز و دانە بەرەو لانە دەڕۆم

گەرچی لەو ‌ڕێیە دەزانم کە غەریب نابەڵەدە
من بە بۆنی سەری ئەو زولفە پەرێشانە دەڕۆم

| حەقیقی


| @penuvs | پێنووس گراف |

#حەقیقی #شێعر #هۆنراوە


ڕۆژی جیهانی زمانی دایک

با بە کوردی بنووسین
بە کوردی قسە بکەین
بە کوردی بخوێنین

| @penuvs | پێنووس گراف |

#زمانی_کوردی #زمانی_دایکی


وەکوو پەروانە دەوری لێ دەدەن لاوانی خۆوڵاتی
گوڵی ئێرە بە ژوانی بولبولی ئاوارە ڕاناگا
نەخۆش و دەردەدار و دڵبریندارم، پەرستارێک
بە حاڵی ئەم دڵە پڕ ژان و پڕ ئازارە ڕاناگا

| هێمن


| @penuvs | پێنووس گراف |

#هێمن #شێعر #هۆنراوە


دڵ مەیلی خاکی پێتە

سەر بەردەبازی ڕێتە، تەن تەختە بەندی جێتە
دڵ مەیلی خاکی پێتە، ڕۆح ماڵی خۆتە، بیبە
تۆ نەو شگوفتە وەردی، من مایلم بە زەردی
تۆ هەمسەرت نەسیمە، من هەمدەمم لەهیبە


| نالی


| @penuvs | پێنووس گراف |

#نالی #شێعر #هۆنراوە


گەر هودهودەکەی بادی سەبا بێ لە سەباتان
گەر تەختی سولەیمانییە ئەیخاتە هەواتان
دوێنێ نەفەسم بوو بە عەتارخانەیی چینی
هێنای کە سەبا نامەیی موشکینی وەفاتان

| بێخود


| @penuvs | پێنووس گراف |

#بێخود #شێعر #هۆنراوە


دەروونم دایم جە هوون کەیلی تۆن
حەیاتم وە شەوق هەوای مەیلی تۆن

| مەولەوی


| @penuvs | پێنووس |

#مەولەوی #شێعر #هۆنراوە


ئازیزان جارێ سنووردارێتی کەناڵ بەردەوامە و بۆ دابەزاندنی وێنەکان پێویستە لە گروپی کەناڵ بەشدار بن و لەوێ هەر پۆستێکتان پێ جوان بوو، هەر لە گروپ یا لە پیوی خۆم داوای بکەن ئەینێرم بۆتان.

(بە بڵاوکردنەوەی پۆستەکان خۆشحاڵ دەبین بەڵام گۆڕینی ناونیشانی کەناڵ هونەر نییە
هونەر ئەوەیە کە خۆت دروستی بکەیت)

لینکی گروپ بۆ بەشداری
https://t.me/+S-TBtrRkRv81OTM0

بەمزوانە لە کەناڵ چەن گۆڕانکاری و نوێکردنەوەیەک ڕووئەدات بۆ باشتر بوونی کەناڵ

بەو هیوایە تا ئێستە پۆستەکان جێگەی ڕەزامەندیتان بووبێت
زۆر زۆر سپاس ❤️💐


مەیگێڕ مەیە بەرباری خەمان؛ مەی با بێ
چا نابێ جیهان بە ئێمە؛ با دڵ چا بێ
چت دێتە بەرێ لەڕێی ژیان، گوێ مەدەرێ
هەرگیز وەکوو ئاواتی دڵی کەس نابێ

| هەژار


| @penuvs | پێنووس |

#هەژار #شێعر #هۆنراوە


خەریکی شەش دەری هات و نەهاتم
خەلاسیم قەت نییە لەم نەردە بێ تۆ

| نالی


| @penuvs | پێنووس |

#نالی #شێعر #هۆنراوە


هاتوومە جیهان چم بە چ کرد؟ تێگەی: هیچ
هەر بنج و بناوانی جیهان دەرخەی: هیچ
ڕووناکیدەرم، شەمم، کە فووم لێ کەی: هیچ
نەینووکی دەسی جەمم، لە بەردم دەی: هیچ!

| هەژار (چوارینەکانی خەییام)


| @penuvs | پێنووس |

#هەژار #شێعر #چوارینەکانی_خەییام


ئەدەب وەسفێکە هەر بۆ مەرد ئەشێ
نامەرد ئەدەبی قەت لێ ناوەشێ
دوور بە لەو کەسەی لە ئەدەب دوورە
ماڵی بێ ئەدەب ماڵی بێ نوورە

| نامی (مامۆستا مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس)


| @penuvs | پێنووس |

#نامی #شێعر #پەند


دڵی بردم نیگای چاوی خومارت
یەکە و گیراوی دوو مەستانی تۆیە
بە قانون حورمەتی میوانی فەڕزە
مەڕەنجێنە دڵم میوانی تۆیە

| حەقیقی


| @penuvs | پێنووس |

#پێنووس #حەقیقی #شێعر


تاکەی چوون مەجنوون ویڵی هەردان بم؟
تاکەی خەمزەدەی باری هیجران بم؟
هەر ساتێ دووریت سەد ساڵەن جە لام
دەردم کارییەن وە سەرگەردت بام!

| مەولەوی


| @penuvs | پێنووس |

#مەولەوی #شێعر #هۆنراوە


تۆ نەبینن، نووری ئەم چاوانە بۆچ
بۆ نیساری تۆ نەبێ، ئەم جانە بۆچ

| مەحوی


| @penuvs | پێنووس |

#مەحوی #شێعر #هۆنراوە


بۆ گریەیی تۆ ڕەنگە منیش هێندە بگریێم
گەوهەر بڕژێنین بە بوڵندیی قەد و باڵات

| نالی


| @penuvs | پێنووس |

#پێنووس #نالی #شێعر


عاشق دەبێ مەستانە بێ، خاکی دەری مەیخانە بێ
ساقی لە کن پەیمانە بێ، هذا طريق العاشقين

| وەفایی


| @penuvs | پێنووس |

#وەفایی #شێعر #هۆنراوە

285 0 10 1 10

| هۆنراوە: #هێمن
| دەنگ: عەدنان کەریم

| @penuvs | پێنووس |

Показано 20 последних публикаций.