#شێعر
هەرچی شەومەهەرچی شەومە و سۆزی شێعرێک
ئەمباتە جێژوانی وشە و
دەستم بە تاڵی پڕچی دێڕێکەوە
دڵم ئەبێتە باڵدارێکی بێ هێلانە و
چڵاوچڵ و دار بە داری شەقامی شار و
شێعرێکی ئاڵی یاقووتی لێم ئەڕوانێ
شێعرێک هاوارەکانی
پڕلە کانی کوژراوە و شاری سووتاو
بە مووسا بڵێن
بەمووسا بڵێن هەستێ لە خەو
بە ئۆمەتە سک پڕلەژارەکەی ڕاگەیەنێ
بێکەسی غەزە و ڕوومەتی خوێناوی منداڵانی غەزە
لە چاوم دا شۆلاوگەئەبەستێ
بە مووسا بڵێن
کاولە کۆنەکانی یادگاری مێژوو نا
فرمێسکی ئەلئەقسا و مریەم!
خەیاڵی ئەستەم و خەونی چڕ
ئاه ئەی تاڵی چەنها دەهەی
ناسک خەیاڵتر لە خەونەکانم و
ئاسمانی کپ و کڕ
بە دڵ پڕی بەرە و دنیای
منداڵە چاوگەشەکان ئەبمەوە
بەرە و کۆڵانی منداڵی و
بیری ماڵەکوچانەی منداڵی و
بووکەڵە
قژزەردەکەم و بیری گوڵدانی بەر
پەنجەرەی ژوورەکەم و
دەنگی کچان و
دەنگی هەموو منداڵەچاوگەشەکان
من لە کوێی ئەم دنیا ڕاوەستاوم؟
ئاە ڕۆحێکی غەرقی خەم
ڕۆحێکی ماندووی هەزاران خەونی
ون
زامەکانی لەسەردەستدا
ئەوە منم
ئەوەی کە لەدڵمە شادی نیە
ساردییەک وەک زستانی ڕۆژگار
من کە زستان ئاشنام و کۆڵانی بێ ڕچەی
لووس لە بەفر و دەستی خۆم
لە ناو دەستی ساردی
بووکەبەفرینەی تەزیو و
نەختێک شادی دنیای منداڵی
کە خۆشم ئەوێت و
گەڕەکی منداڵی و بووکەبەفرینەی
شان ماڵانم خۆش ئەوێ
ژوورەکەی خۆمم خۆش ئەوێ
من کە لە تاقیکی ژوورەکەم دا
دەفتەرێکی
نقاشیم و تماشای بووکەڵەکەم لێم ئەڕوانێ!
بێدەنگیم و تماشای بووکەڵەکەم
لێم ئەڕوانێ!
کە شەو بەسەردادێ مریەم
خەم و دووری و زام و برین
گڕدەستێنێ لە چاوانم
ساتێک لە بیرما ئەکولێتەوە زامی
دڵی خەستەم لە ناو هەناسەی
زامەکانی شار بووەتە کەپرێک نا
نیشتمانێک لە خەون و برین و ئازار
ئەوکاتانەی کە شەقام و بێدەنگی
سێبەرەکان باوەش بە دارتووەکانی
هاوسێم دا دەکا
شەوی دیجور
ئەستێرەکان بێگانە لە ئەشق
1403/3/9
✍ مریەم ـ یەتیمی
@rojandaily