ࢪێگایـﹳ ࢪاستـﹳ📿🤍!


Channel's geo and language: Iran, Persian
Category: Quotes



ڪە متـمانـەت بـە خـودا هـەبـوو
لە بیـبانـی تەنگـانەدا گــوڵ دەڕوێـت🌻🙌

σωиєя:

Related channels

Channel's geo and language
Iran, Persian
Category
Quotes
Statistics
Posts filter


با لەنێوان خۆت و پەروەردگارت چاکەی نهێنی هەبێت..
هەروەك چۆن خراپەی نهێنی هەیە..💙


💐دەست گرتن بە قوڕئان و سوننەت💐

سەروەرو نوری چاومان (ﷺ)دەفەرمووێت:-
🌻عَنْ عَوْفِ بْنِ مَالِكٍ رضی الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللّەِ ﷺ: أَطِيعُونِي مَا كُنْتُ بَيْنَ أَظْهُرِكُمْ، وَعَلَيْكُمْ بِآيَاتِ اللّەِ، أَحِلُّوا حَلَالَهُ وَحَرِّمُوا حَرَامَهُ🌻رَوَاهُ الطَّبَرَانِي

🌸واتە: عەوفی كوڕی مالیك خوا لی رازی بێت  دەڵێ: پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمووی: گوێڕایەڵیم بكەن هەتا لە نێوتانم، وە دەست بە قوڕئانەوە بگرن، حەڵاڵى بە حەڵاڵ بزانن، وە حەڕامیشى بە حەڕام بزانن.💙


هەموو دونیام لابێ بێ تۆ تەنهام 'ئیلاهــی'🥺🫀!


ڕەسولی خواﷺ فەرمووی
ئەی ئەبو زەڕ ،
گەنجینەیەک لە گەنجینەکانی بەهەشتت پێ بڵێم؟وتم: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خوداﷺ...
فەرمووی: ﴿لا حولَ ولا قُوَّةَ إِلَّ بِاللهِ﴾




صەلاوات بدەن لەسەر پێشەوای
مرۆڤایەتی 🤍📿
ﷺ ❤ םבםב ❤ ﷺ
💜 ✿ ٱللَّـﮬـُمَّ صـَلِِّےوَسَلِّـمْ؏َـلَے مُحَمـَّدْ ✿💜
🥰


هەرچی روویدا لەقورئان دامەبرێ،
ئەگەر نەتوانی قورئان بخوێنیت،
بەلایەنی کەمەوە گوێی لێ بگرە،
بەتایبەت ئەگەر لە روشتندابوویت بەرەو کارێک، یان چاوەرێیی شتێکت دەکرد،،

گرنگ ئەوەیە روژەکەت بەبێ قورئان بەرێ نەکەیت، جا بە خوێندنەوە بێت یان گوێگرتن،‌💙


پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت ..
ئاسانکــار بن گرانکــار مەبن و مــوژدەدەر بن
و خەڵک لە دیـــن مەڕەوێنەوە 🤍


ھە‌موو سوچێكی ئە‌م دونیایە‌
پڕە‌ لە‌ ھیـوا
پڕە‌ لە‌ ئومێـد
پڕە‌ لە‌ ژیـان..
چونكە‌ خـودا ھە‌یە‌.💙


ڕێـگـای بـەهـەشـت ڕێـگای هـیدایـەتـە و ڕێگای هیدایەتیش ڕێگای تاقیڪردنەوەیە🤍


شەو نوێژ تەنها لەلایەن ئەو کەسەوە دەکرێت کە خودا دەیەوێت ئاسوودە بێت لە قسەکردن لەگەڵیدا و گوێگرتن لە نیگەرانی و گلەییەکانی، بۆیە پیرۆزە لەو کەسەی کە کارتی بانگهێشتنامەی لە پەروەردگارەوە وەرگرتووە بۆ ئەوەی لەنێوان دەستەکانی دابنیشێت و گوێ لە قسەکانی بگرێت و چێژ لە موناجاتەکەی وەربگرێت.💙


شەشەمین بەربانگ🤲🏻
الحمدللە
خوا نوێژ و رۆژوی هەمووتان قبولبکات
🤲🏻❤️


پەروەدگارا ..
دڵەکان تینوی یادی تۆن، ئاوەزیشمان تامەزرۆی بیرکردنەوەیە لە گەورەیی دەسەڵاتت..
دەسا پەروەدگارا پشتیوانمان بە بۆ ئەوەی بەو شێوەیە یادت بکەین و بیر لە دەسەڵاتت بکەینەوە کە شایستە بە تۆیە

🤍


ئەزیزەکەم:قورئان دەتکات بە کەسێکی جیاواز، تەواو جیاواز،مەحاڵە کات و هەوڵەکانت بدەیت بە قورئان و
کاریگەریی نەبێت لەسەرت،مەحاڵە خووە خراپەکانت نەگۆڕێت،مەحاڵە هەست بە بەرەکەتەکەی نەکەیت.
تەنانەت لەو دەمەی ناڕەحەتی و سەختی دێتە ڕێت،دەبینیت ڕازیبوون و ئارامی هەموو بوونت داگیر دەکات،دڵنیاییەک دادەبارێتە سەرت وەک ئەوە وایە هیچ ڕووی نەدابێت

.⇝❥❀ ﷽❀❥⇜.


ڕەمەزان ئاودەری دڵە تینوەکان
ڕەمەزان گەشانەوەی ڕوخسارە خامۆشەکان

ڕەمەزان خۆشەویسترین مانگی لای ڕەحمان
ڕەمەزان مانگی پیاوچاکان و ئەهلی قورئان

ڕەمەزان بەهاری بۆ ماڵە هەژارەکان
ڕەمەزان مانگی زاد و تەقواو ئیمان


.⇝❥❀ ﷽❀❥⇜.


لەسەر سەرینەکەت مەگری هیچ ناگۆرێت هەستە لەسوجدە بگری هەموو شتێک ئەگۆرێت🥺


خودای گەورە قەت بێ بەشت ناکات لە گەورەیی خۆی..🤍


شڪۆی بێدەنگی جوانترە لە هەزار قســـە🤍


دوعای ڕۆژوو شڪاندن:

ذَهَبَ الظَّمَأُ، وَابْتَلَّتِ الْعُرُوقُ، وَثَبَتَ الْأَجْرُ إِنْ شَاءَ اللَّهُ ...

تونیەتی ڕۆیشت و دەمارەڪان تێر ئــاو بوون و پاداشتیش بەدەست هێنرا ئەگەر خودا ویستی لـــەسەر بێـت..


بەخێرهاتی مانگی ڕەمەزان
بەخێرهاتی ئەی مانگی لێخۆشبون
بەخێرهاتی ئەی مانگی دابەزینی
قورئان بەخێرهاتی مانگی پاڪ
بونەوەی دڵەڪان بەخێرهاتی🥺❤️

20 last posts shown.

1 848

subscribers
Channel statistics