ڕۆژێکی ئاسایی بوو...
باوکەکان دوای کار،بە دەستێکی پڕ ڕوویەکی خۆشەوە گەڕابوونەوە ماڵ، دایکەکان سەرقاڵ بە ئیشەوە و مناڵەکان بە یاریکردنەوە. هەموومان لە هەیوانەکە دانیشتبووین. ئێمە هۆدەیەکمان لە خانووەکەی ماڵی پوورم چاککردبوو، ئەوانیش هۆدەیەک. ژیان ئەوکات زۆر پەرش و بڵاو نەبوو، هۆدەیەک بەس بوو بۆئەوەی خێزان خۆشەویستی و چیرۆکەکانی خۆی تێدا کۆ بکاتەوە. کە وەرزی زستان تێدەپەڕی لە ڕۆژە هەتاوییەکاندا دەهاتینە هەیوانەکە، دوو سفرە ڕادەخران، هەر خێزانە و لەسەر سفرەیەک. خواردنمان دەگۆڕیەوە، نەک تەنها لەگەڵ ماڵی پوورم بەڵکو لەگەڵ دراوسێکانیش، تا ئەوسەری کۆڵان هەر دراوسێیەک بە قاپێک، قابلەمەیەکی بچووکەوە دەستاوی خۆیان دەنارد بۆ یەکتری.
ناوی پەڕتووک؛ مەرگی چاوکاڵان
نووسەر؛ نەبەز گۆران
خوێندنەوە؛ تەها فەتحی زاگرۆس
لاپەڕە؛ ۱۸۰
پێکهاتوو لە ۷ بەش
@avindaripartok