دەنگەپەڕتووک


Channel's geo and language: Iran, Persian
Category: Books


پێوەندی
@nasirabdollahi

Related channels  |  Similar channels

Channel's geo and language
Iran, Persian
Category
Books
Statistics
Posts filter


کتێبی "بوون و کات" بڵاو دەکرێتەوە

⭕️ ئەمشەو کاتژمێر ۲۰

🔸 کتێبی "بوون و کات" شاکاری فەلسەفی مارتین هایدگێڕ و شابەرهەمی سەرجەم بەرهەمە فەلسەفییەکانی سەدەی بیستم کە گرینگترین ڕێباز و قوتابخانە فەلسەفییەکانی هاوچەرخ لە ژێر کاریگەری ئەودا سەریان هەڵدا و گەشەیان کرد بەمزووانە لە لایەن وەشانخانەی مادیارەوە بڵاو دەکرێتەوە.
لە جیهانی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی فەلسەفە و تێگەیشتنی فەلسەفی لە جیهان  و پرسیار لە بوون وەکوو پرسیارێکی کۆن و وڵامدانەوەی ئەم پرسیارە بۆتە بەشێکی گرینگ لە داڵغەکانی مرۆڤی بیرمەندی سەردەم کە  ئێمەی کوردیش بەشێکین لەم جیهانە و پێویستە هاوکات لەگەڵ ئەم کاروانە بەرەو پێش هەنگاو بنێین و ڕێبازە فەلسەفیەکان بناسین و بیاخوێنینەوە تاکوو لە بوون و ڕەهەندەکانی بوون تێبگەین.

🟢 وەرگێڕانی ئەم شاکارە فەلسەفیە جیهانییە بەرهەمی تێکۆشان و خۆبەئەرکدار کردنی بەڕێز کامەران نیک‌پەی لە پێناو دەوڵەمەند کردنی بەشی هزری و زانستی کتێبخانەی کوردی و خزمەت بە زمانی کوردی و گەشەی هونەری وەرگێڕان وەک بەشێکی گرینگ لە زمان و وێژە و هەروەها بەرچاوڕوونیدان بە خوێندکارانی بەشی زانستە مرۆییەکانە بۆ تێگەیشتنێکی قووڵتر لە هایدگر.
وەگێڕ ماوەی نزیک بە حەوت ساڵ لە سەر ئەم بەرهەمە کاری کردووە و کاتێکی زۆری تەرخان کردووە تاکوو وەرگێڕانێکی شیاو بە زمانێکی پاراو پێشکەشی کۆمەڵگەی کوردی بکات. بێ گومان خولقاندنی هیچ شاکارێک جا چ نووسین و چ وەرگێڕان بە بێ لەخۆبردوویی و چاوپۆشی لە ویست و دڵخواز و بەرژەوەندییەکانی ژیانی تاکەیی بەرهەمهێنەر بە ئاکام ناگات ئەویش ئەگەر بەرهەمێکی فەلسەفی ئاوها گران و پڕ ناوەڕک و پڕ لە وشە و چەمک و دەستەواژەی نوێ و نامۆ بێت.
بۆیە پێویستە وەک چۆن کاک کامەران نیک‌پەی خۆی ئەرکدار کردووە بەم خزمەتە نەتەوەییە پڕ بایەخە، ئەبێ تاک بە تاکی ئێمەی خوێنەر و خوێندکار و کتێب دۆست و سەرجەم نیشتماندۆستان بۆ ناساندنی ئەم بەرهەمە بە جۆرێک کە له ئاست قورسایی و گرینگیەکەیدا بێت خۆمان بە ئەرکدار بزانێن و بەم جۆره هەم ئەمەگداریی خۆمان بۆ زمان و وێژەی نەتەوەیی و پڕ کردنەوەی کەلێنەکانی بەشی هزری و زانستیی کتێبخانەی کوردی پیشان بدەین و هەم پاڵپشت و هاندەری وەرگێڕەکان و نووسەران و وەشانخانەکان بین بۆ ئافراندنی زیاتر و ڕەنگین‌تر کردنی هەگبەی زانستی کوردستان.

🔺 تکایە هاوکارمان بن و بۆ ئۆگرانی زمانی کوردی و کتێب و فەلسەفەی بنێرن




پەڕتووکی دیاریکراو بۆ شرۆڤە و لێکدانەوەی ئەمجارەمان

"گرەوی بەختی هەڵاڵە"
نووسەر؛ عەتا نەهایی
خوێندنەوە؛ گوڵاڵە ئیبڕاهیمی
ڕێکەوتی بەڕێوەچوون؛ ۲۱ی بەفرانباری ۲۷۲٤ کاتژمێر ۱۰ی شەو بەکاتی ڕۆژهەڵات، بەشێوەی ڤۆیسکاڵ و ڕاستەوخۆ.
تکایە لەگەڵمان بن

@avindaripartok


🌹بێگانە🌹






👇


بەڵام هەموو کەس دەزانێ ژیان ئەو ئازارە ناهێنێ کە مرۆڤ بژی. لە ڕاستیدا دەمزانی کە مردن لە سی ساڵەیی و حەفتا ساڵەییدا گرینگییەکی ئەوتۆی نییە؛ چونکە لە هەردوو حاڵەتدا، پیاوانی دیکە و ژنانی دیکە هەن بۆ ماوەی هەزاران ساڵ بژین. بە گشتی، هیچ شتێک لەمە ڕوونتر نەبوو. ئەگەر ئێستا یان بیست ساڵی دیکە بێ، هەمیشە ئەوە منم کە دەمرێ.

ناوی پەڕتووک؛ بێگانە
نووسەر؛ ئەلبێر کامۆ
بابەت؛ ڕۆمان
وەرگێڕ؛ موحسین ئەحمەد عومەر
خوێندنەوە؛ ناسری عەبدوڵڵاهی
پێکهاتوو لە ۱۱ بەش



@avindaripartok




🌹مرۆڤ و دەوروبەر🌹





12 last posts shown.