.......


Channel's geo and language: Iran, Persian
Category: not specified



Channel's geo and language
Iran, Persian
Statistics
Posts filter


Forward from: maywii
ئەزیزان پەیجە کۆنەکەمان سزای لەسەرە لایکی پەیجە تازەکەمان بکەن ئیتر پۆستەکانمان لەوێ ئەکەین 🩶،

https://www.facebook.com/profile.php?id=61550949796131&mibextid=ZbWKwL




Forward from: maywii
خوێنەربن و گەر توانیتان لای خۆتان بڵاوی بکەنەوە بەشکم سودێکی هەبێ 🤍




لینک:



https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=pfbid02a8D7bdXA7MpPnDXjoG9hjJymU5MKxierEi3tqTZzHJJTrcaB54c7UUh5junQckLDl&id=100083210348506&mibextid=Nif5oz




سڵاو ئەزیزان ئەم چەناڵە لەلایەن برایەکەوە پێمان بەخشرا ئێمەش بۆ ئەوەی زۆرترین سود بگەیەنین وەک چەناڵی ڕیپۆرت بەکاری ئەهێنین، ڕەنگە زۆربەتان بمان ناسن و ڕەنگە هەنێکیشتان نەمان ناسن،ئێمە ئیشمان یارمەتی یانی ئەو کەسانەیە دوچاری کێشەو هەڕەشە ئەبنەوە لە سۆشیال میدیادا و یارمەتی زۆر کەسیشمان یاوە و ئەتوانن بڕۆن سەیری پەیجەکەمان بکەن لە فەیسبوک یاخود تێلگرام تا زیاتر شتەکە ڕون ببێتەوە، لەمەولا ئەم پەیجە بەکار یەت بۆ ڕیپۆرتکردنی ئەو ئەکاونت و شتانەی کە کێشەیان دروستکردوە بۆ خەڵکی و ان شاء الله هەمومان بەیەکەوە لەو خێرە گەورە بەژدار ئەبین ،،

ئێمە لە فەیسبوک :
https://www.facebook.com/supaymaskat?mibextid=ZbWKwL

چەناڵی سەرەکی سوپای مەسکەت لە تێلگرام:
https://t.me/supaimaskat/515

گروپی سوپای مەسکەت لە تێلگرام:
https://t.me/c/1566185050/4198

گروپی ڕیپۆرتی سوپای مەسکەت لە تێلگرام:
https://t.me/c/1749643038/886


زۆر باشم..!
تەنها کێشەم ئەوەیە کە کەمێ بێتاقەتم . قاچەکانم لە دوام نەیەت و قەفەزی سینگم ژان ئەکا و زمانم سڕە و قسەم بۆ ناکرێ ئەگینا هیچم نیە و زۆر باشم 💔

#Eso💎

3.9k 0 23 10 43

زۆر شتم لەدەستـدا ، وەلێ بەنرخترین شتێک وونم کردبێ خۆمم ..

#Eso💎


من نامەوێ
برین بم بۆ " ھیچ " کەسێک
وە ناشمەوێ
تیمار بم بۆ " ھەموو " کەسێک
کەسێکم بەسە
کە لە مانای تیمار و برین تێبگات !

#Eso💎

4.3k 0 30 12 44

من درۆ ناکەم و بڵێم ھەمیشە لە خەیاڵمدایە
ئەو کەسەی کە خۆشم ئەوێت
بەڵام
ڕاستگۆیانە ئەڵێم
تەنانەت ئەوکاتانەی کە لە خەیاڵیشمدا نییە
ھەر خۆشم ئەوێت.!!🥀🖤

#Eso💎


چ ئازارێکە خوایە لەکاتیکا من بێتاوان ئازار بچێژم و ئەوان ئاهەنگ بگێڕن ..
من لێرەوە بە چاوی پڕ حەسرەتەوە زۆر لە دور وەستاوم و تەماشای خۆشبەختی ئەوان ئەکەم ..
من ئەوم لە خوا داواکرد ئەو بەبێ من ڕۆشت ..

#Eso💎


ئەگەر قسمەت زمانی هەبوایە
بە زۆر کەسی ئەوت ....
درۆمـــــەکە...
خوت نەت ویست من چی بکەم ..!

#Eso💎


خۆزگە هەبایت!!؟
یان خۆزگەم هەر لەسەرەتاوە نەبایت!!
ئەوەی كە هەیت و لەلام نیت شێتم ئەكا 💔

#Eso💎


ئێوە نــازانن من دیومـــە.؟
کاتێک کەسێک بۆ دووری ئازیزێک
خەمبار ئەبێ و ئازار ئەچێژێ..!
کەفرمیسکەکانی جۆگەلە ئەبەستێ
ئەوکات ئەوەندە
زەوی لێ بچووک ئەبێتەوە..؟
کە وا هەست ئەکا بە پێوە نەبێ
شوێنی نابێتەوە.

#Eso💎


من زۆر ڕوخام بەرامبەرتان بەڵام.!
ئێوە کەی مانای ئەوە دەزانن
كە یەكێك بە خۆڕا گری بمێنێتەوە..
كاری ڕۆژانەی بكات و ئازار بكێشێت..
لە بەردەم خەڵك پێبكەنێت و لەدڵیدا ساڵانێك لە گریانی تیابێت..مامەڵە لەگەڵ خەڵك دەكات بێ ویستی خۆی لەكاتێكدا ئاواتە خوازە گۆشەگیر بێت لە هەموو جیهان..پشتی هەموو كەس دەگرێت خۆشی بەتەواوەتی ڕووخاوە..هیوایان پێ دەبەخشێت خۆشی غەرقی خەمە..بەردەوامە لە ژیان لەگەڵ ئەوەی
خەمبار و ماندووە..
هەركات بمەوێت دان بە ماندوو بونم بنێم
یا خود بیر لە ڕووخانم بكەمەوە..
دەنگێك لە ناخمدا پێم دەڵێت :
نەكەی بڵێیت ماندووم
ئێمە مافی كەوتنمان نیە..!

#Eso💎


ھەستت پێ ئەکەم ئێستا لە شاشەی مۆبایلەکەتەوە,
خۆت بەشتێکی بێ ماناوە ئەخافڵێنی بۆ ئەوەی دوور بیت لە بیرکردنەوە, تەنھا خۆت گوێ لەو مۆسیقایە ئەگری کە وەک خۆت خەمبارە, ھەست ئەکەی بەتەنھایت کەسێک نیە باسی دەردە دڵی خۆتی بۆ بکەی, زۆر بیر لە ڕابردوو ئەکەیتەوە, یادەوەریەکان زوو زوو سەردانت ئەکەن, ئەو کەسەت بیر ئەخەنەوە کە پەیمانی پێ یای جێت نەھێڵێ و بەجێی ھێشتی, کێشەیەک نیە بێتاقەت مەبە تــۆ بەتەنھا نیت ئێمە زۆرین ئەوەمنیش پڕم لەبێزاری لەبێتاقەتی وێنەی ڕێبواڕێک لەکوچەی شەقامێکا بۆخۆم بۆنی مەرگ دەکەم
بەدیار خۆزگەو ئاواتەکانمەوە خەریکە گیانم ئەسپێرم

#Eso💎

4.8k 0 22 20 35

هیچکاتێک هێندەی ئێستە وشەی ناو نوسینەکانم نەسڕیوەتەوە دەنوسم دەیسڕمەوە ، دەنوسم دیسان بەشایستەی نازانم و دەیسڕمەوە نازانم ئەوەی ناو دڵم چۆن کۆبکەمەوە و پێتان بڵێم ، بەڵام دانی پێدادەنێم
ڕۆژ و ڕۆژگارم سەیر لێدەڕوات دڵم خەمگین لێدەدات.

#Eso💎


ئەمشەو تێگەشتم کە ئیتر قسەیەکم بۆ وتن نیە. وشک بووم. ئەگەر سینەم بکەیت بە دوو کەرتەوە، دەبینیت دڵیشم سیس و وشک ھەڵگەڕاوە؛ یەک ھەناری وشک بوو!. ژیانم لە بازنەیەکی دوبارەدا بەسەر دەبەم؛ کار، خەو، خواردن. کار، خەو، خواردن. مرۆڤی نوێ نابینم، کتێبی نوێ ناخوێنمەوە، گوێ لە گۆرانی نوێ ناگرم و ڕقم لە ھۆنراوە دەبێتەوە. ھەموو پەیوەندیەکان ڕەت دەکەمەوە و ھیچ گفتوگۆیەکم لە پێنج خولەک تێپەڕناکات. نازانم چی دەبێتەھۆی ئەوەی ھەستکردن بە تەنھاییم ھێندە گەورە ببێت. جاران کێشەم لەگەڵ تەنھاییدا نەبوو. ئێستاش نازانم کێشەکەم لەگەڵ تەنھاییدا ھەیە، یان ئەوەی کە ھیچ قسەیەکم نەماوە؟ نازانم. ھیچ ڕێگەچارەیەکی نوێم ناوێت، شەوان چاکەتێک لەبەردەکەم، پوتێکی کۆنە لەپێ دەکەم و تەنانەت تۆزەکەشی ناسڕم. دەڕۆم تا سەر کۆڵانەکەو دەگەڕێمەوە. ناشزانم چیم دەوێت...بیرمکەوتەوە؛ من نە ھۆکارێکم بۆ ژیان ھەیە، نە ھۆکارێکیش بۆ مردن…

#Eso💎


وای دابنێن خستنەوەی کوڕ جێگەی ئومێدە و
خستنەوەی هەر کچێکیش؛ نائومێدی ،
سەرباری ئەوەی خەونی هەموو پیاوێک؛ کچێکە،
نائومێدی هەر ژنێکیش؛ پیاوێک.!

#Eso💎


شەوێکی باراناویە و لە کافێیەک دانیشتوی لەگەڵ ھاوڕێکانت
لە پڕا گوێت لە دەنگێک ئەبێت

ھەستە کوڕی خۆم ..ھەستە لە خەو کاتی دەوامە

لە ناکاو ئەم ژیانەی تیایدا ژیابیت ھەمووی خەونێکی
٨ چرکەیی بوبێت'

دایکت ماچێکی سەرت بکات و نانی بەیانیت بۆ ئامادە بکات
وە جلەکانت بگۆڕێت
لەگەڵ بۆکسێک لە خواردن..
یاللە بەرەو باخچەی ساوایان

خۆزگە هەمووی خەوێک دەبوو.!💔

#Eso💎


عەسر بوو، وا دەزانم ئێستایە، وەڕزیم دەکردی و تۆ نەبووی، مۆبایلەکەم گرت بەدەستمەوە و نووسیم سێ سەعات و یازدە دەقیقە و بیستوچوار چرکەی ماوە؟ نووسیبووت چی؟ نووسیم هاتنەوەی تۆ... نووسیبووت: "ئەک بەقوربـــــــــــــانـ......."
ئەمڕۆ ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەسەر نەهاتنەوەی تۆدا تێدەپەڕێ... تۆ ڕاهاتووی.. من هەر لەشوێنی خۆمم، نامەوێ زۆر بەسەر خۆمدا بیهێنم، نامەوێ بچمە ژێری، لایەنی کەم نامەوێ لەبەرچاوی خەڵک پێمەوە دیاربێت... هیوادارم ژیانی تۆ زۆر بەتاڵ نەبێ، چ نەبێ ئێستا بەقوربـــــــــــــانــــی کەسێکی تر ببیت... .

11/09/2019💔

#Eso💎

20 last posts shown.

4 597

subscribers
Channel statistics