پێنووس


Channel's geo and language: Iran, Persian
Category: Design


| پێگەی هونەری و ئەدەبی پێنووس
| پێنووس، دڵۆپێک لە دەریای هونەری جوانی کوردی
| پەیوەندی : @Esnkurd

Related channels

Channel's geo and language
Iran, Persian
Category
Design
Statistics
Posts filter


گوڵ لەسەر لقی خۆیا ڕەنگینە
بەردیش لە جێگای خۆیا سەنگینە

| پیرەمێرد


| @penuvs | پێنووس |

#پێنووس #شێعر #پیرەمێرد


#کەمێک_لە_کتێب


گەورەترین ئازار و ئەشکەنجە بۆ خەڵک ئەوەیە کە بەبێ یاسا دادگایی بکرێت و ئێمەش بەدەست ئەم ئەشکەنجەیەوە گیرمان خواردووه.

| کتێبی: کەوتن

| نووسەر: ئەلبێر کامۆ


| @penuvs | پێنووس |

#ئەلبێر_کامۆ #کەوتن


لە دڵمایە بڕوای بەرینی بە دەریا گەیشتن

| سوارە ئیلخانیزادە


| @penuvs | پێنووس |

#پێنووس #سوارە_ئیلخانیزادە #خەوەبەردینە


سەد تەبیب هات و عەلاجی ئەم برینانەی نەکرد
تۆ عەلاجی زەخمەکەم کە، سا بە ئامانم وەرە

گەر دەزانی چەند پەشێوە حاڵەکەم بۆ دیدەنت
سەد ئەوەندەی زوڵفەکانت دڵ پەرێشانم وەرە

| تاهیر بەگی جاف


| @penuvs | پێنووس |

#پێنووس #شێعر #تاهیر_بەگی_جاف


📚 #کەمێک_لە_کتێب

دەوڵەمەندەکان حەزیان لە مرۆڤە هەژارەکان نییە کە بە دەنگی بەرز گلەیی لە بەختی خۆیان دەکەن، دەڵێن ئەمانە بێزارکەرن و بێزاریان دەکەن!
بەڵێ هەژاری هەمیشە بێزارکەرە - ڕەنگە ژاوەژاوی ئەم برسیانە خەو لە سەری دەوڵەمەندەکان تێک بدا !

| کتێبی: هەژاران

| نووسەر: فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی


| @penuvs | پێنووس |

#هەژاران #فیۆدۆر_دۆستۆیڤسکی


خۆزگە دەمزانی لە غوربەت کێیە بێ من هاودەمت
خۆ دەزانی گیانە بۆ من ناکرێ تەرکی غەمت

| هێدی


| @penuvs | پێنووس |

#هێدی #هۆنراوە #شێعر


دەمێکە وا لەسەر پێیەک دەسووتێم
لە شەوقی تۆ بە میسلی مۆم و هەر مام

| نالی


| @penuvs | پێنووس |

#پێنووس #شێعر #هۆنراوە


خودایا خەلق و ئەمری تۆ هەوا نین
لە خەلقی کایناتتدا خەتا نین
قەدیم و باقییە زات و سیفاتت
هەی و بووی و دەبی بۆ تۆ فەنا نین
زەمین و ئاسمان و مانگ و ڕۆژت
ڕیاز و ڕاز و ڕەمزی بێ بەها نین
لە ڕێی ناسینی تۆ وەستان لەڕێوە
ئەگەر چی هەردوو وەستان: عەقڵ و زانین
سەنا مەخسووسی تۆیە و حەمدی بێ حەد
کەسی دی لایقی حەمد و سەنا نین


| حەقیقی


| @penuvs | پێنووس |

#پێنووس #شێعر #حەقیقی


شەمعی ڕووت بۆ من حەیاتی باقییە هەڵکردنی
وا لە دڵ هاڵاوی بەخوا حەستەمە لابردنی

| هێدی


| @penuvs | پێنووس |

#پێنووس #هێدی #شێعر


سەبا کوحلی غوباری ڕێی کەسێکی پێیە دێ مەحوی
بە بێ حیکمەت نییە دەفڕێ لە ئێوارێوە گەر چاوم

| مەحوی


| @penuvs | پێنووس |

#پێنووس #مەحوی #شێعر


هەرکەس کە دەسی بە تیکە نانێ بڕەسێ
لاکۆخێ هەبێ، شەوانە تێیدا وەحەسێ
چەند خۆشە ژیانی وا، چ ئازادە بەدڵ
بۆ خۆی بێ، نە ئاغا بێ، نە بەردەستی کەسێ

| هەژار


| @penuvs | پێنووس |

#شێعر #هەژار #هۆنراوە


دایە ئەو دەنگ و هەوای لای لایە
هەوەڵین دەنگە لە دنیا دایە
جا لەبەر خاتری تۆیە مانم
بە فیدات بێ سەر و ماڵ و گیانم

| حەقیقی


| @penuvs | پێنووس |

#شێعر #دایک #حەقیقی


کوردستانەکەم نیشتمانی من
بینای چاوانم دڵ و گیانی من
سەیری دیمەنی ڕەنگاوڕەنگی تۆ
هۆی نەشاتمە و هەم ژیانی من

| لوتفی


| @penuvs | پێنووس |

#شێعر #لوتفی #هۆنراوە


سەری کوڵمت لە نێو زولفی سیادا
ئیشارێکە لە نووری شەوچرادا
سجوودی بردە ئەبرۆت ڕۆژ لە سەر ڕوو
شەوی دوێنێ کە تۆ زولفت وەلادا

| وەفایی


| @penuvs | پێنووس |

#پێنووس #شێعر #وەفایی


عەزیزم! دڵ ڕەقە و، خۆم فەرد و تەنهام
دەترسم بمکوژێ ئەم دەردە بێ تۆ

| نالی


| @penuvs | پێنووس |

#نالی #شێعر #هۆنراوە


دابی کوردی وایە، کەس لاگیری لێقەوماو نییە
بۆچی سەرکۆنەی بکەم لێم زیزە یاری مەهوەشم؟

هەژار


| @penuvs | پێنووس |

#هەژار #شێعر #هۆنراوە


به پاییز پووشی ویشکی تەن که فەوتا
بەهاری لێوی خەندانت به من چی؟

که مانگی بەختی من ڕووی نا له کەسری
تریشکەی ڕۆژی کوڵمانت به من چی؟

| فیدایی


| @penuvs | پێنووس |

| وێنەگر : @namo1370

#فیدایی #شێعر #هەنار


نیەتت چاک بێ ئیش ئەبەیتەسەر
درەخت زڕ نەبێ هەر بۆت یەتە بەر

| پیرەمێرد


| @penuvs | پێنووس |

#پیرەمێرد #شێعر #هۆنراوە


کە پاییز دێ
دڵم دەبێتە هەنار و
دەنک دەنک لە تۆ دەدوێ!

| ک.د.ئازاد


| @penuvs | پێنووس |

#پێنووس #ک_د_ئازاد #شێعر


بە بێ بەزمی حزووری تۆ حەرامم کردووە بادە
نە وەک بشکێ بە نەشئەی مەی خوماری دەردی بێ تۆیی

| مەحوی


| @penuvs | پێنووس |

#مەحوی #شێعر #هۆنراوە

20 last posts shown.