- شارەکان چی لە مرۆڤ دەکەن؟
+ دەیکەنە کەسێکی شارستانی.
- نا ونی دەکەن، لە خۆی دووری دەخەنەوە، دەیکەنە کەسێک وا خۆی نییە. کەسێک کە لە
خۆی دەردەچێت و بە دوای ئارەزووەکانی
دەکەوێت، وەک تەنەکەی بەتاڵ، بەتاڵی
دەکەنەوە. مرۆڤێک شار بیبات، وەک
تەنەکەی بەتاڵە، دەنگی زۆرەو هیچیشی
تێدا نییە. بەس تەنیاییەکی ڕاستەقینە
مرۆڤ لە ڕواڵەتی شارەکان دەپارێزێت.
پاڵەوانی شارەکان، مرۆڤە تەنیاکانن...
✍🏼#نەبەز_گۆران | 📖شاری دێوانەکە
🏙🗯