کابرایەکی لووتبەرز و قورەدەماغ هەبوو کورد کوتەنی دەتکوت لە لووتی فیل کەوتۆتەخوارێ. دەگەڵ کەسێکی هاوکووفی خۆی چوونە کن کەسێکی فەقیرحاڵ و سەریان خستەسەری و پێیان کوت: بۆچی ژن ناهێنی؟ وەرە با خاتوو سمخڕت لە بۆ بێنین.( خاتوو سمخڕ=کەر)
بەڵام خاتوو سمخڕ عەیبێکی هەیە ئەویش ئەوەیە لە نێو هەموو چێشتاندا تەنیا دەزانێ دۆڵمە بپێچێتەوە. (مەبەست لە دۆڵمە دوور لە زەوادەکە، تەرسەکەرە)
کابرای فەقیرحاڵیش کە لە مەبەست و نیاتی کابرا تێ نەگەییشتبوو کوتی:
جا کاکە چۆن وا دەبێ، ئاخەر ئەگەر کەسێکی وەک تۆ هاتە ماڵەکەم جەمێ دۆڵمە، دووجەم دۆڵمە، سێ جەم دۆڵمە، ناڕەحەت نابی؟
کابرای لووتبەرز کە ئەو قسەیەی ژنەفت بەرەو ماڵی خۆیان دایقەڵاشت🤣🤣
@qsaie_khosh