#هەوراز چاوگی
بەیانی شەڕ کە هەڵگرسا
هاکا بەم هەستە ناسکانەی منا ، یەکەم بەیاننامەی شەڕ تلایەوە بەبەر دەرگای ماڵێکا ، ماڵێک کەس نازانێ چۆن چوونەژوورەوەی خۆی بدۆزێتەوە ، شەڕێک ئەمسەری کێشەی نێوان من و تۆ و ئەو پەڕەکەیشی دانووستانە حەرامزادەکانی سیاسەت ، ها بزانە خۆم لە ملوانکەی فیشەک هەڵبەست و هەڵبەستێکی خوێناویم تلاندەوە بە بەر ماڵی بێ ڕەحمیتا ، ئەو کاتە مناڵێک چاوەڕوانی هەتیوو کەوتنی خۆیەتی ، ژنێک ئیتر لە گەردنی بەرەوخوار سپاردووە بە فیداکارییەکی دایکانە ، پیاوێک سوێندی خوارد سەرینی دووکەسی حەرام بێت لە هەموو حەزەکانی .
بەیانییەک کە هەڵسایین ، هەموو ڕاگەیەنەرە درۆزنەکان حەماسەتی هەڵپڕووزان ئەیانگرێ و سەر دێڕی ڕۆژنامەکان من و تۆیان لە ناوەڕاستی جەنگێکا بە ئیشارە پیشانی چاوەکان دا تا لێمان تێک نەچێ خەڵک چەندە تامەزرۆی ئەو کاتە بوون ، میدیاکان سەرمەست ئەبن بەو هەموو هەڵمەتە کوت و پڕانەی یەکتریان غافڵگیر کردووە تا ئاراستەی شەڕ بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتی خۆیان پەلکێش بکەن ، بۆمبەکان برێشکەی هەڵتۆقیوی ناو خیابان و کۆڵانە ڕەشۆبووەکانی ئازاری هەڵقرچانن ، باڵەخانەکان ئەبنە دوژمنی ئەو کرێنشینانەی مانگانەیان لە جانتای کارتێکی بانکییا هاک کراوە .
ئەم ئێوارە شیکارە سیاسییەکان بۆنی دەمیان ڕۆژە ڕێیەک بە دەوری خۆیانا سەری متمانەی کاس ئەکرد کە ئەیانوت لەوانەیە بیست و چوار کاتژمێری داهاتوو هەموو پلانەکان بگۆڕدرێن ، نەخشە سیاسی و جوگرافییەکانی دنیا وەها تێکەڵاو ئەبن سەگ ساحێبی خۆی ، بەڵام من ، من نەمتوانی لە هیچ کوێی پیلانەکانا کۆتایی شەڕی خۆم و دووری تۆ بخەمە چوارچێوەی ڕێککەوتنێک ، لەو بڕیارانەی ناوەندە نێو دەوڵەتییەکان سوێندی بەرژەوەندی نەتەوەیی لە سەر ئەخۆن ، داهاتووی نەوە چاوکراوە و ئازاکانی لایەنگرانی خۆیان پەیوەستە بەو هەڵبژاردانەی ناو گیرفانیان .
بەیانییەک ڕەنگە لە کاتژمێری سفری ئەمشەوەوە دەست پێبکات ، ڕەنگە کڵاوێک بێت نابێتیانە سەر هەموو سەعاتی سفرەکان ، ڕیزێک مووشەکی ئیماندار ، ڕەوەیەک F 35 ی سەرمایەدار یان پۆلێک سۆخۆی یەکسانی خواز ، ڕەنگیشە ئاجووج و ماجووجەکانی دیوە نەبینراوەکەی دیواری چین بەربنە سەر و گوێی ئینسانیەت ، ڕەنگە وایش نەبێ ئەم پیلانانە کاری یاخییە سنوور بەزێنەکانی ئایدۆلۆژی و ئیمانەپیرۆزکراوەکان بێت بۆ تێگەیاندن لە درۆکان ، بۆ دەسخەڕۆ بوون لە دوای ئەو هەموو قوربانییە بێ هوودانە خۆیان نەیانەویست بمرن .
بەیانییەک نە تۆ ماوی و نە منیش ئیتر ئاشقم ، نە شەڕ ماوە و نە کەسیش بەیتە حەماسییەکانی دەماودەم بیر ماوەتەوە ، تەنیا هەندێ ئاسەواری سووتاو ، بڕێک لاپەڕەی دڕاو ، فلاشێکی یەک بایت کە تەنیا جێگەی خاڵی کۆتایی هەموو ڕستە و دێڕەکانی تیا بووەتەوە ، بەیانییەک .
@mzravilka