#✍حاجی عەبدوڵڵا حەمزە
چراتۆڕ...؟؟؟
پڕ لە بیرەوەری...!!!
یا تۆڕی دەست نەدەکەوت ...یا نەوت پەیدا نەدەبوو... یا قایش پەمپی دەست نەدەکەوت .. ئەگەر قایشەکەشی وشک دەبوو بە تف لێدان خاومان دەکردەوە ...
یا دەرزی دەشکا ... یان میلەی هەڵچوونی نەوتەکەی دەگیرا...ا
یا....یا....یا.....
بەڵام هەموومانی لە دەوری یەک کۆ کردبۆوە... وەک ئێستا نەبوو پەرێشان و بڵاو بین و هەرکەس دە قوژبن و دیوێک بخزێ و خەریکی موبایل و ئامێری سەرگەرمی ئەلێکتڕۆنی سەردەم بین...
چراتۆڕ ئامێرێک بوو لە شەوانی ساردوسڕو درێژی پاییزو زستان دا کۆی دەکردینەوە
هەرکەس چراتۆڕێکی هەبا دەبوو باقێک تۆڕو دەرزی و ئاڵکۆڵ و ئاڵکۆڵدانیشی هەبا....
هەرکەس چراتۆڕی نەبا... دەیانگووت : ئەو ماڵە چۆن دەژی ... بەڵام منداڵانی فێرگە بۆ دەرس نووسینەوەو دەرس لە بەرکردن له نیعمەتی ڕووناکایی چراتۆڕ بێبەش بوون... چونکە کەس دوو چراتۆڕی نەدایساندن و تەنیا چراتۆڕێک بوو ، ئەویش لە دیوەخان و دیوی میوانان دایسا.. دیوەخانیش یا پڕ لە دەنگە دەنگە بوو ... یا لە بەر دۆمینەکردن و یاری "گۆرێ بازی "(گۆرەوی) دیوی چراتۆڕ وەبەر ژن و منداڵ نەدەکەوت ... منداڵی بەدبەختیان بۆ دیوێکی دیکەو بۆ بەر زەردە ڕووناکایی چرا فانۆس و چرا "لامپا" دەر دەکرد.
بەشی منداڵان لە چراتۆڕ زۆرتر ئەوە بوو کەتۆڕێک دەدڕاو هەڵدەوری یا دەرزی چراتۆڕێک دەشکا ... یا ئەڵکۆڵ بۆ هەڵکردنی چراتۆڕ لە ماڵێ دا نەمابوو... بە تاریکە شەو و ساردو سەرماو باران و بەفر بۆ ماڵێکی جیران یا ماڵێکی دیکە لەو سەری دێ دەیانناردو ئەگەر چراتۆڕیشیان هەڵدەکردەوە بەمنداڵەکەیان دەگووت... بڕۆ ئەودیوی ئەو فانۆسەی بەرەو دەرسەکانت بخوێنە... دەی یاڵڵا بۆ وا ڕاماوی...؟
لە کۆڕی زایەڵەوە گوێزراوەتەوە
@mzravilka