لە کاتی تاقیکردنەوەدا چەند رۆژێکی مابوو بۆ سەری ساڵ، لارە کەم دەهاتە خەت ، دەست بەتاڵ ببووم کەسێک کەوتە بەر چاوم زۆر سەرنجی راکێشام ئادم بۆی نارد، هیچ قسەیەکمان نەدەکرد، شەوی سەری ساڵ کەوتمە قسەکردن لەگەڵی بەتەلەفۆن، بەڵام بەخوا هەر زوو چوو بە دڵما.
ناوی نەغەم بوو چواردە ساڵ بوو، ئەوەی منی شۆك کردبوو تەمەنەکەی و زیرەکیەکەی بوو، لەم تەمەنەدا چەن زمانێکی دەزانی و کاری وەرگێری دەکرد بۆ فیلم و گۆرانی هیندی، وەک خۆم بۆڵیودی بوو، جگە لەمەش گۆرانی تری بیانی ژێرنووس دەکرد. وایلێهات بووین بە نزیکی یەك، هەردوکمان پۆلی نۆ بووین، زۆر قسەمان دەکرد و گفتوگۆمان زۆر دەکرد، ڕاستی بڵێم زۆرم خۆشدەویست و لە دڵم بوو، بەڵام نەمدەهێشت هەستی پێ بکات، بەردەوام ئاسایی ڕەفتارم ددکرد دەترسام ئەویش بگۆڕێت، هەرچەندە لە خۆشەویستیی دڵنیا بووم بەڵام وا باشتر بوو کە دەری نەخەم، ڕاستە تازە ناسیبووم، بەڵام زوو تێکەڵی یەکدی بووین.
————
کتێبی/ #ئەھریمەنێک_لە_تەمەنی_حەڤدە_ساڵیم
.
نووسینی/ ھێلین شەکیب