Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف


Channel's geo and language: Iran, Persian
Category: Politics


چەنەڵی فەرمی دانا نەوزەر جاف لە تێلیگرام. پێکەوە بەهێزترین. پێکەوە باشترین.

Related channels  |  Similar channels

Channel's geo and language
Iran, Persian
Category
Politics
Statistics
Posts filter




سوپاس بۆ خوا دواجار خەڵکی قارەمانی سوریا و موجاهیدەکانی دژ بە رێخکراوی تیرۆریست و بەربەری جوولەکە هەستانەوە. هەموو فیشەکێ کە بە ئیسرائیلەوە بنرێ، فیشەکێکی موقەدەسە. بەڵکو ئەڵێم تاکە فیشەکی موبارەک ئەو فیشەکەیە کە بە ئیسرائیلەوە ئەنرێ. خەڵکی مانووکراوی شام زۆر هەوڵیاندا نەگەنە روبەروبونەوەی راستەوخۆ و زۆر دانیان بەخۆیاندا گرت، بەڵام دەعباکانی جوولەکە وەک سەگی هار نەوەستان. دۆعا و دڵ و دەستمان لەگەڵ موجاهیدانی شامە و پێش ئەوانیش لەگەڵ قارەمانانی حەماس لە غەزە کە باشترین بەندەکانی خوان لەسەر زەوی لەئێستادا.


دوێنێ جاڕی سەرەمەرگی کەمالیزمم دا. ئەمرۆ خۆیان شەهادەی وەفاتەکەیان پیشانداین. دوای هەفتەیەک قاوقیژ، هەموو چەپی تورک و راستی پرۆ ئیسرائیلی تورکیا و دژە کورد (حیزبی زەفەر) لەگەڵ برا بچوکەکانیان (چەپی کورد) ئەمەنەیان بۆ کۆکراوەتەوە. ئیستانبوڵ شارێکی ١٧ ملیۆنیە. لێرەیا ٥٠ هەزار بەشەریشی تیا نیە. ئەهلی رۆژو و نوێژ و جەمآعەتیش نین تا بڵێین لەیلەتولقەدر بوە و بەرۆژون و ماندوبون.

ئەمە وێنەی تڕۆبونە. تڕۆبوونی کەمالیزم و برا بچووکەکانی.


چەپی کورد دوبارە دڵدانەوەی هاوئایدیۆلۆجیستەکانی خۆی لە تورکیا هەڵبژارد نەک مەسڵەحەتی کورد. بریاریانداوە بەشداری جەهەپە بکەن لەو ئاهەنگەی ئەیگێڕن لە ئیستانبوڵ . ئەمە تەنها کەرێتی نیە، خیانەتیشە. چونکە باجی ئەم کەرێتیە کوردی هەککاری و ماردین و باتمان ئەیدا. ئەگەر خوانەخواستە هەنگاوەکانی ئاشتی سەریان نەگرت، ئەبێ هەموو لایەک بزانن چ رۆحێکی گەنیو و بەزیو هۆکارەکەی بوون. هەڵبژاردنی چەپی زەبوونکراوی تورک و خۆپیشاندان شان بەشانی ئەوانەی وێنەی شێخ سەعیدی پیران بە ئیعدامەوە بەرزەکەنەوە، لوتکەی بێ حورمەتیە. کورد تا لەم زومرە زەبوونانە ڕزگاری نەبێ، یەک هەنگاو ناچێتە پێشەوە.








ئەردۆغان خەڵکی ریزەیە. ئیمامئۆغڵو خەڵکی ترابزۆنە. ترابزۆن و ریزە وەک تەکیە و چەمچەماڵ وان. جیاناکرێنەوە لە یەکتر. ئەو کوردە چەپە دێزانەی ئەچنە پاڵ تەرەفێ دژ بە تەرەفەکەی تر ئامادەن کوردستان و قەزیەی کورد و ناموسیشیان بکەن بەساقەی دەستخۆشانەیەکی دەرەکی. چەپی کورد لە تورکیا سووک و خۆبەکەمزانن و ئەوەنەی دڵیان بە دەستخۆشانەی کچێکی چاوشین و قژزەردی خەڵکی ئیزمیر خۆشە، ئەوەنە گوێ نایەن بەوەی مەسڵەحەتی دایکێکی کوردی سەرپۆش بەسەری ماردین لە چیایە. دوبارە خۆیان کردوەتەوە سوری بەرلەشکری چەپی تورک و بونەتە موحامی ئیمامئۆغڵو. بەڵام وتراوە ئەوەی تەدەخول لە کێشەی دو ئامۆزایا بکا بەس گوخۆری بۆ ئەمێنێتەوە. دەرس لە دەمیرتاش وەرگرن کە ئەویش لە ٢٠١٤ لەلایەن چەپی تورکەوە دەفع کراو بەسازێکەوە کرا بە دژ ئەردۆگانا و شکستی بەو پرۆسە مێژوییە هێنا کە دەستئ پێکردبوو، ئێستا لە سجنەوە لەسەر بەرماڵ دۆعای تەمەندرێژی بۆ ئەردۆغان و باخچەلی ئەکات. بەڵام دوای چی؟ دوای ئەوەی کورد باجێکی گەورەی دا.

کاتی ئازادکردنی ئیرادە و موستەقبەلی کورد هاتوە لەدەستی ئەوانەی کە کوردستان ئەکەنە قوربانی توڕەهاتی ئایدیۆلۆجی. چین و کۆریای باکوریش تاقەتی ئەو خەزەعبەلاتەی زەمەنی جەنگی ساردیان نەماوە، چەپی کوردی ئەحمەق نەبێ کە خوێن و ژیانی کورد ئەخاتە خزمەتی ئەکرەم ئیمامئۆغڵویەک کە سەروەتەکەی نیو ملیار دۆلارە و لەسەر دزی و گزی گیراوە.

٧٠ ساڵە کورد باجی کەرێتئ ئەمانە ئەیات. کورد بن ، کەر مەبن!


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
ئەم حاخامە هەر ئەو قسانە ئەکاتەوە کە خەڵکە ژیرەکەی خۆمان ماوەیەکی زۆرە ئەیڵێن بەڵام گوێ گرتن لە دەم و پلی خۆیانەوە تام و شەوقێکی تری هەیە

زۆر بە ئاشکرا و بەفەسیحی ئەڵێ وەک ئیسرائیل ٥٠ ساڵ کوردمان بەکارهێنا و دواتر شەقێکمان تێهەڵدان و فرێماندان. ئەشڵێ ئیشی ئیسرائیل ئەوەیە بزانێ کە هیچ دۆستێکی نیە و کەس جوولەکەی خۆش ناوێ، هەر بۆیە چۆن مەسڵەحەتمان خواستی ئەبێ ئەوە بکەین. ئەشڵێ هەمان شت چاوەروانی ئازاربایجان ئەکا کە پێیان وایە ئەگەر توشی شەڕ بن، ئیسرائیل ئەچێ بە دەمیانەوە

بڕواناکەم مورتەزەقە سوود لەم جۆرە راستیانە وەربگرن. بەڵام خەڵکە ژیرەکە بەدڵنیاییەوە ئیستیفادەی لێ ئەکەن و دڵنیاتر ئەبنەوە لەوەی لەسەر حەقن


مشتێ مافیای جوولەکە مناڵانی مسوڵمان و شارێکی مسوڵمان قەتڵ و عام ئەکەن لەناوچەیەکدا کە بە سەدان ملیۆن مسوڵمان دەورەدراوە. ئەمە بە هیچ تەحلیل و قسەیەکی سیاسی پینە ناکرێ. غەڵەتێکی گەورە هەیە لەم مەوزوعەدا. هیچ بەهانە و بیانوویەک نیە پینەی ئەم شەرەف شکاندنە بکات.


نەفرەت لە ئیسرائیل و ئەمریکا و مورتەزەقەکانی






ڕێککەوتنێکی مێژویی لەنێوان بەرێوەبەرانی کوردی سوریا و حکومەتی دیمەشق. لەرۆح و شێوازدا، رێککەوتننامەی ١٠ ی ئازار لە سوریا، هاوشێوەی رێکەوتننامەی ١١ ی ئازاری ١٩٧٠ یە لە عێڕاق: یەکەم دۆکیومێنتی رەسمی کە دان بە میللەتی کورددا دەنێ و مافەکانیان دەستەبەردەکات.

رۆحی ئیتیفاق و تەنازول بۆ دۆست و دراوسێی نزیک لەجێی پەنابردن بۆ دوژمنی ئەودیو ئۆقیانووس، تاکە رێگەی نەجاتی گەلانی ناوچەکەیە

بەڵێ بۆ رێککەوتن و برایەتی و دۆستایەتی نێوان گەلانی ئوممەتی موحەمەد




ئیسرائیل بڕیاریداوە بە وەستاندنی رۆشتنی هەموو جۆرە خۆراکێ بۆ ناو غەزە. دوەم رۆژی رەمەزانیشی هەڵبژاردوە بۆ راگەیاندنی.

ئیسرائیل خانەیەکی سەڕەتانیە لە جەستەی ئوممەتی ئیسلامدا، تا لەناونەبرێ، نە کەس ئاسوودە ئەژی، نە ژیان دەست پێئەکات

نەفرەت لە رۆژئاوا و ئیسرائیل و مورتەزەقەکانیان


مانگی ڕەمەزان لە هەموو لایەک موبارەک بێ. مانگی ئیمان و ئومێد و ئارامگری و مانگی سەرکەوتن بێ. شەیتان و سەربازەکانی لە هێرشێکی بێ وێنەدان بۆ سەر هەموو شتێ باشە و هەموو کەسێ کە شەریفە، ئەم مانگە هێندەی چەک و تەقەمەنی پێویستە بۆمان تا خۆمان دوبارە مەعنەویەن و رۆحیەن ئامادەبکەینەوە.


وەک چۆن هەموو شەڕێکی ناوخۆیی خزمەت بە ئیسرائیل و دوژمنانی ناوچەکەمان ئەکات، هەموو ئاشتبونەوە و ئاشتەواییەکی ناوخۆییش زەرەر لە ئیسرائیل و دوژمنانی ناوچەکە ئەیات. رێگەی راست هەر ئەمە بوە و هەر ئەمە ئەبێ کە موحەمەدێکی تورک و موحەمەدێکی کورد نابێ شەڕ بکەن. عومەرێکی عەرەب و عەلیەکی فارس نابێ یەک بکوژن. ١٣٠٠ ساڵ ئەزموونی پێکەوەژیان و سەرکردایەتی دونیامان هەیە، ئەتوانین دوبارەی بکەینەوە. پێشوازی لە هەموو پەیام و دەنگێکی ئاشتەوایی ناوخۆیی ئەکەم و دژی هەموو شەڕێکی ناوخۆییم.


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
باشترین مرۆڤەکانی سەرزەوی لەدوای زەمەنی پێغەمبەر و هاوەڵانی

ئەو کاتەی دوژمنەکەشت شکۆ و حورمەتەوە رێزت لێدەنێ -لەوکاتەی کە ناچار نیە ئەوە بکا- تۆ شەڕەکەت بردوەتەوە

توراسی پێغەمبەران و پیاوچاکان توراسی بردنەوەی شەڕە بە ئەخلاق ، و انک لعلی خلق عظيم. توراسی بردنەوەی حەقە بەسەر باتڵ و بردنەوەی راستیە لە شمشێر

سوپاس بۆ خوا لەسەر نیعمەتی حەماس


ترەمپ ناسراو بە سوورەی دەییوس نوسینێکی دورودرێژی نوسیوە کە هەمووی سووکایەتیە بە زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا. ئەو زیلینسکیەی وڵات و پیاو و ژنی ئۆکرانیای کردە قوربانی بەرژەوەندی ئەمریکا. ئەمەش تەنها یەک هەفتە دوای سوکایەتی بە پادشای ئوردون لەبەردەم کوڕە گەورەکەی مەلیک و هەموو دونیادا.

وانازانم مورتەزەقە هەرگیز دەرس لەهیچ روداوێ وەرگرێ. بەڵام حەزەکەم بزانن ئەمە چارەنووسیانە. وەک پەرۆیەکی پیس فرێ ئەدرێن.

20 last posts shown.