وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education


Channel's geo and language: Iran, Persian
Category: Politics


چەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تێلیگرام.
https://gov.krd/moe/

Related channels  |  Similar channels

Channel's geo and language
Iran, Persian
Category
Politics
Statistics
Posts filter




🔴 نمرەی قوتابیان بە تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی پۆلی ٩ ی بنەڕەتی و ١٢ ی ئامادەیشەوە لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی- هەڵسەنگاندن) ڕادەگەیەندرێت.

⚫️ مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەکانی دەرەوەی وڵات ، دەتوانن سوودمەند بن لە هەموو خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن ) پاش خۆتۆمارکردنیان لەڕێگەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی.

🔵 لە ئێستادا نوێترین ڤێرژنی ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) بەردەستە ، کە چەندین بابەتی نوێی تێدا دانراوە ، جیا لەوەی بابەتەکانی دیکە وەک خۆیان ماون کە ( نمرەی قوتابی ) و ( هەڵسەنگاندنی قوتابی) و ( ئەرکی ماڵەوە) و ( خشتەی وانەکانی هەفتە) و ( کاتی تاقیکردنەوەکان ) و ( وریاکەرەوەکان) ئەم بابەتانەش زیادکراون لە ڤێرژنی نوێدا:

🔻 ڕاهێنانی ئەلیکترۆنی بۆ مامۆستایان زیادکراوە و دانراوە ، کە چەندین کۆرسی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان ئامادەکراوە لە چەندین بواری پەروەردەی و پێداگۆجی بە ڤیدیۆ و نووسین و فایل و کاری گروپکاری. بە پێشکەوتووترین شێوە مامۆستایان دەتوانن سوود لە بابەتەکان وەربگرن .

🔻بەدواداچوونی نوسراوەکان زیادکراوە ، مامۆستایان و فەرمانبەرانی (وەزارەتی پەروەردە)، دەتوانن لە رێگەی نووسینی ژمارەی نوسراوەکەیان و ژمارەی مۆبایلەکەیان گەڕان بکەن بۆ مامەڵەی نوسراوەکانیان لەوەزارەت ، هەر جوڵەیەک و پەراوێزێک و واژۆکردنێک لە مامەڵەکانیان ڕووبدات دەتوانن لەماڵی خۆیانەوە ئاگاداری بن . بەنموونە نوسراوێک کاتێک لای وەزیرەوە پەراوێزدەکرێت بۆ بەڕێوەبەرێکی گشتیی ناو وەزارەت لەوێشەوە بۆ بەرێوەبەرێک یان بەرپرسی هۆبەیەک تا گەڕاندنەوە و واژۆکردنی لەلایەن وەزیر یان بەڕێوەبەری گشتییەوە دەتوانن ئاگاداری بن بە دیجیتاڵی ، ئیدی پێویست ناکات لە زاخۆ یان گەرمیانەوە بێیت بۆ دیوانی وەزارەت و بەدواداچوون بکەیت بۆ مامەڵەکەت.

🔻بۆ مامۆستایان و قوتابیان ، کتێبخانەی ئەلیکترۆنی زیادکراوە و دانراوە کە بە پێشکەوتووترین شێواز دیزاین کراوە ، کە هەر لاپەڕە یان کتێبێک بخوێنیتەوە لای وەزارەت دیار دەبێت کە بەچەند کاتژمێر و خولەک خوێندراوەتەوە ، جیا لەوەی مامۆستا دەتوانێت قوتابیەکان هانبدات بۆ خوێندنەوە . کتێبەکانی ناو کتێبخانەی ئەلیکترۆنی پەروەردەین بە زمانەکانی( کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی) بەردەستن بۆ مامۆستایان و قوتابیان.

🔻بۆ مامۆستایان و قوتابیان (ڕێنمایی خێزان) زیادکراوە و دانراوە ، دایک و باوک دەتوانن سوودمەند بن کە چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵکەیان دەکەن ، فێرکارییە بەراییەکانی ئاکار و ڕەوشت ؛ بەها ڕەفتارییەکان ؛ چۆنیەتی هاوکاری منداڵان لە نووسین و خوێندنەوە ؛ چۆنیەتی گەشەپێدانی زمانی منداڵ ؛ خێزان چی بکات بۆ پشووی هاوینەی منداڵەکانیان ؛ هۆشیاری تەکنەلۆژیا ؛ کەمسەرنجی و فرەجوڵە ADHD ، بیرکۆڵی دێسلێکسیا ؛ مامەڵەی منداڵی ئۆتیزم ؛ سترێس لەکاتی تاقیکردنەوەکان، مامەڵەکردن لەگەڵ هەرزەکار ، چەندین بابەت لەسەر خۆراک و تەندروستی کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە ئامادەکراوە، کارامەییەکانی ژیان لە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەو بڕیاردان و چارەی ناکۆکی .

🔻 بۆمامۆستایان و بەخێوکاری قوتابیان ، ڕیزبەندی قوتابخانەکان زیادکراوە و دانراوە ؛ وەزارەتی پەروەردە ساڵانە هەڵسەنگاندن بۆ هەموو ناوەندەکانی خوێندن دەکات کە بەسەر چوار ئاستدا پۆلێنیان دەکات و ئاستی چوارەم بەرزترین ئاستە کە قوتابخانە بە دەستیدەهێنێت ، ئەنجامەکانی بە نمرە و ئاستەوە لێرە دانراون ، مافی هەموو دایک و باوکێکیە بزانێت کە ئاستی قوتابخانەی منداڵەکەی چۆنە وە هانی دەدات کە هاوکاربێت لەبەرەو پێشبردنی ئاستی قوتابخانەی منداڵەکانی.

🔻 بەشی ڕاپرسی زیادکراوە ، وەزارەت بۆ ئەوەی بیەوێت ڕاپرسی مامۆستایان یان بەخێوکارانی قوتابیان وەربگرێت لەسەر بابەتێکی پەروەردەیی و فێرکاری لەم ئەپڵیکەیشنەوە دەرئەنجامی باشتر و دروستتری دەستدەکەوێت وەک لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا.

🔻بەشی پەیامی وەزارەت لە ئەکاونتی وەزارەتی پەروەردە زیادکراوە ، کاتێک وەزارەت بیەوێت ڕاگەیەندراوێک یان پەیامێک بداتە کارگێری ناوەندەکانی خوێندن یان مامۆستا یان بە خێوکاری قوتابی یان ئەدمینانی سیستمی ئەلیکترۆنی وەزارەت کە ژمارەیان زیاتر لە ١١٠٠٠ یازدە هەزار ( بەکارهينەرە) ئەدمینە ، دەتوانێت لەو ئەپڵیکەیشنەوە بەکەمترین ماوە پەیامەکەی بگەیەنێت و دەچێتە بەشی وریاکەرەوەکان ( نۆتیفیکەیشن) . جیا لەوەی دەتوانێ کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان و هەروەها پشووەکان لەناو ئەو ئەپڵیکەیشنەوە ڕابگەیەنێت .




ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی ٣ی ٢٠٢٥، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یادی (٣٧) ساڵەی جینۆسایدی کیمیابارانی هەڵەبجە، بە ئامادەبوونی فەرمانبەرانی ناو دیوانی وەزارەت، ساتێک وەستان بۆ یادی (٣٧) ساڵەی جینۆسایدی کیمیابارانی هەڵەبجە، دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.






کوردی/ English

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر ، کۆرسێکی بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزیی بۆمامۆستایان دەکاتەوە ( بێبەرامبەر ) ، کۆرسەکە لە هاویندا ئەنجامدەدرێت بۆ ماوەی چل و پێنج تا پەنجا (٤٥ تا ٥٠) کاتژمێرە. بەشداربووان تێستی ئاستیان بۆ ئەنجامدەدرێت و بە گوێرەی ئاستی زمانی ئینگلیزیان پۆلێنبەندیان بۆ دەکرێت .
تۆمارکردن بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئەم بڵاوکرایەوە دەستپێدەکات تا ١٥ ی ٤ ی ٢٠٢٥ لە رێگەی وێبسایتی فەرمی کۆمەڵگەکەمانەوە. پێویستە هەموو بەشەکانی فۆرمەکە پڕبکەیتەوە و کاتژمێرەکانی کۆرسەکە کە هەڵدەبژێریت مافی گۆڕینت نابێت. بەشداربووان لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداربوونیان پێدەبەخشرێت کە پەسەندکراوی وەزارەتی پەروەردە و Edwina American Academy دەبێت .

لینکی خۆ تۆمارکردن :
https://www.bnec.krd/kurdish-english

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر
١٤ ی ٣ ی ٢٠٢٥

——

The Barzani Namir Educational Complex is offering a free English language improvement course for teachers this summer!

The course will run for 45 to 50 hours and is designed to help teachers enhance their English skills. All participants will take a placement test to determine their English level. Based on the test results, they will be placed in the appropriate group.

Registration is online and opens immediately after this announcement. The deadline to register is April 15, 2025. To complete registration, you must fill out all sections of the registration form. Once you choose your class schedule, changes will not be allowed.

At the end of the course, participants will receive an official certificate of completion, accredited by both the Ministry of Education and Edwina American Academy.

🔗 Registration Link:
https://www.bnec.krd/kurdish-english

Barzani Namir Educational Complex
March 14, 2025








ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ١٠ی ٣ی ٢٠٢٥، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
پێشوازی لە بەڕێزان "مه‌حموود ئۆزديل" سەرۆکی دەزگای مەعاریف و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی پەروەردەیی نێوان هەردوولا کرا.




ڕاگەیەندراوێک لەوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوە :

وەزارەتمان بەمەبەستی گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک و ناوچە کودستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵ ، چەند جارێک سەردان و کۆبوونەوەی ئەنجامداوە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و دارایی عێراقی فیدراڵ ، کە داواکاری گواستنەوەی ئەو مامۆستایانەمان پێشکەشکردوە و پێداگیر بووین کە مافی داراییان زامن بکرێت و پرۆسەی گواستنەوەیان بۆ ئەنجام بدرێت. بەڵام شاندی حکومەتی عێراقی فیدراڵ لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی پێیان راگەیاندین کە رێگری یاسایی هەیە بە گوێرەی ماددەی ٧٧ ی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ ناتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن ، لەم بارەیەشەوە ئەم ڕێگرییە یاساییەیان لە کۆنوسدا واژۆکردوە و ئاراستەی بەرێز سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ کراوە.

سامان سیوەیلی
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٠ ی ٣ ی ٢٠٢٥


قوتابیان/خوێندکارانى خۆشەویست, بەشداربووانى تاقیکردنەوە بەراییەکان پۆلی ۱۲ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥)، لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.
https://azmwnakan.com
وە ئاگادارتان دەکەین کە دوای یەک کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەتوانن پەڕەی وەڵام ( سۆما )کانتان ببینن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.
http://soma.azmwnakan.com
بە هیواى سەرکەوتن .
تێبینی: بۆ بینینی لاپەرەی وەلام سۆما نابێ بە https دەبی تەنها http بێت.

وەزارەتی پەروەردە/لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان





16 last posts shown.