Video is unavailable for watching
Show in Telegram
نازانم بەڵام تۆ بڵێت چاوی تۆش وەکو هەموو ئەفسانەیەکی تر لە خەیاڵم بێت و بڕوات تۆ بڵێت ئەو لێوانەت من لە سوچی وشەیەکدا جێ بکاتەوە لەوانەیە ئەم چیرۆکە ئەبدی بێت لەوانەیە من لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارەدا تۆ بدینم بۆ چەند چرکەیەک بڵێم زۆر بێ رەحمانە جوانی تۆش وەکو ئەوەی هیچ نەبوو بێت ڕۆژەکەت بەسەر بەریت نازانم من لای تۆ چیم و چی بێگانەیەکم بەڵام لای من هەموو شتێک تۆی هەر چەند نازانم من لە چاوی تۆدا چۆنم بەڵام هیوادارم بەیانیەک هەست بەهەموو شتێک بکەیت چونکە رەنگە بۆ من هەموو شەوێک بەیانی نەیەت..