🔸سێزدە ڕێکخراوەی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وێڕای شەرمەزارکردنی توندی سەرکوتکردنی سیستماتیکی مامۆستایانی کوردستان، داوای هەڵوەشاندنەوەی دەسبەجێی سزای سەرکوتکارانە و ئازادکردنی مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی کوردستانیان کردووە و وتوویانە دەبێ لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ پێشێلکردنی بەربڵاوی مافە پیشەییەکانی ئەو مامۆستایانە بکرێت.
🔸ئەم ڕێکخراوانە لە درێژەی بەیاننامەکەیاندا ئاماژەیان بە توندتربوونەوەی سەرکوتکردنی مامۆستایان لە دوای سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادییە کردووە و ڕایانگەیاندووە کە لەم ماوەیەدا شەپۆلێکی بەربڵاوی دەستبەسەرکردن، دەرکردن لە کار، لێبڕینی مووچە، ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە، دابڕاندن لە کار، دوورخستنەوە، خانەنشینکردنی زۆرەملێ و سەدان حاڵەتی دۆسیەسازیی ئەمنی لە بەرانبەر مامۆستایاندا جێبەجێ کراوە.
🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/right-to-education-ku/2025/02/10/p39644
@KurdistanHRN